داوا له ئه‌ندامانی كورد له لێژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ده‌كرێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
کارەکانی لێژنەی ھەمووارکردنەوەی دەستووری عێراق بەردەوامە، تا ئێستا لێژنەکە دوو کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، بە ھەوڵی جێگرە کوردەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەندامانی کورد لەو لێژنەیە لە ٣ ئەندام بۆ ٦ ئەندام زیادکرا، بەم زیادکردنەش بەشێکی زۆری ئەو لایەنانەی نوێنەریان لە بەغدا ھەیە، ئەندامن لە لێژنەکە.
دوای ئه‌وه‌ی ئەندامانی كورد لە لێژنەی ھەمواركردنەوەی دەستووری عێراق لە 3 كەسەوە بۆ 6 كەس زیادكرا، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌ندامیان له لێژنه‌كه هه‌یه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گرنگ ژماره‌ی ئه‌ندامه كورده‌كان نییه، به‌ڵكو گرنگی ئه‌وه‌یه رێگه نه‌درێت مافه‌كانی كورد زیانیان پێ بگات. دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌ندامه كورده‌كان كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا بن.
له‌مباره‌یه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئەندامی سەكردایەتی یەكێتی دەڵێت زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی كورد لە لێژنەی دەستوور گرنگ نییە، بەڵكو گرنگە رێگە نەدرێت له هه‌مواركردنه‌وه و ده‌تسكاریكردنی ده‌ستوور زیان بە مافەكانی گەلی كورد بكەوێت.
هاوكات عەبدوڵا وەرتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستانیش كه ئه‌ندامی له‌و لێژنه‌یه نییه، پێیوایە، ئەندامبوون لەو لێژنەیە پێویستی بە كەسانی شارەزا و پسپۆڕ ھەیە بۆ ئەوەی بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و ده‌شڵێت: پێویسته نوێنەرانی کورد پارێزگاری لەو ٥٠ ماددە و برگەیە بکەن، کە تایبەتن بە مافەکانی کورد لە دەستووری عێراق.
لەگەڵ دروستبوونی خۆپیشاندانەکانی عێراق، یەکەم کاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دروستکردنی لێژنەی ھەمووارکردنەوەی دەستووری عێراق بوو، کە بەلای سەرکردایەتی سیاسی کورد، ھەمووارکردنەوەی دەستوور دوورە لە خواست و داوای خۆپیشاندەران.
H.B