به فهرمی، فیۆرێنتینا گواستنهوهی فرانك ریبیێری راگهیاند
فیۆرێنتینا بەفەرمی گواستنەوەی فڕانک ریبێری یاریزانی فڕەنسی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕانک ریبێری گەیشتە ئیتاڵیا و دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان واژووی لەسەر گرێبەستەکەی کرد، کە ئەو یاریزانە فڕەنسییە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی واژوو کردووە و ساڵانە چوار ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت.
یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی رایگەیاندووە، ئێوارەی سبەی پینجشەممە ریبێری پێشکەشی میدیاکان و هاندەران دەکەن.
ریبیری بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستەکەی بێبەرامبەر پەیوەندیی بە فیۆرێنتیناوە کردووە، کە ئەو یاریزانە فڕەنسییە ٣٦ ساڵانە بۆ ماوەی ١٢ ساڵ لە ریزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی یاریکرد و لەم هاوینە ریزەکانی باڤارییەکانی بەجێهێشت.