ئینته‌رنێت به یه‌كجاری له عێراق راگیرا
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی خۆپێشاندان و توندوتیژییه‌كان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به یه‌كجاری راگیرا.
ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك له‌وه هاتووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له سه‌رانسه‌ری عێراق خرایه‌وه كار.
پێشتریش به‌هۆی توندوتیژی و خۆپێشاندانه‌كانه‌وه خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت به شێوه‌ی پچڕپچڕ له زۆربه‌ی شاره‌كانی راده‌گیرا.
له‌مباره‌شه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیكردبووه‌وه، "هه‌ندێ جار ده‌سه‌ڵات ناچاره كۆتوبه‌ند بخاته سه‌ر خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت، به تایبه‌ت كاتێك هه‌وڵ ده‌درێت له رێگه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه ره‌واج به توندوتیژی و پیلانگێڕی له‌سه‌ر نیشتیمان و په‌كخستنی ژیان بدرێت".
H.B