تره‌مپ: ركابه‌ره‌كانم یه‌كیان شێته و ئه‌وی دیكه‌ش خه‌واڵوو
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باس له ركابه‌ره به‌هێزه‌كانی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2020، كه پێیوایه هه‌ریه‌ك له جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و بێرنی سانده‌رزی سیناتۆری دیموكراته‌كانه.
تره‌مپ، كه به‌به‌رده‌وام له رێگه‌ی تویته‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی ده‌رده‌بڕێت، ده‌ڵێت: "وابزانم دوو ركابه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له به‌رامبه‌ر خاوه‌ن باشترین ئابووری له مێژووی وڵات‌دا، (له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر)، هه‌ریه‌ك له بێرنی سانده‌رزی شێت و جۆ بایدنی خه‌واڵووه، منیش بۆ ركابه‌ری به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئاماده‌م.. خوا ره‌حمیان پێبكات".
جۆ بایدن و بێرنی سانده‌رز، هه‌ردووكیان له‌سه‌ر پارتی دیموكراتخوازه‌كان خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تاش ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی ناوخۆی حزبه‌كانیان وه‌ك كاندیدی فه‌رمی هه‌ڵبژێردرێن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بایدن كه پشتیوانانی خۆی راگه‌یاندووه، نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا خۆی كاندید بكات و داوای پشتگیری و هاوكاری له هه‌مووان كردووه و پێویستی به به‌خشینی تایبه‌تیش بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هه‌یه.
I believe it will be Crazy Bernie Sanders vs. Sleepy Joe Biden as the two finalists to run against maybe the best Economy in the history of our Country (and MANY other great things)! I look forward to facing whoever it may be. May God Rest Their Soul!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) April 17, 2019
ئ. م