سزاكانی ئهمجارهی ترهمپ خامنهییشی گرتهوه
K24- ههولێر:
سەرۆکی ئەمریکا ژمارهیهك گەمارۆی نوێی به سەر چهند بهرپرسێكی باڵای ئێراندا سهپاند و ئەمجارەیان ئایەتوڵڵا خامەنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیرانیشی لە گەمارۆکان بێبەش نەکرد.
ترامپ بەر لە واژۆ کردنی بڕیارە نوێیەکەی, لە لیدوانێکدا ئێرانی بە سەرەکیترین پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهان ناو برد و گوتی: بەم گەمارۆیانە وا دهكهین, کە دەسەڵاتدارانی ئێران دەستیان بە سەرچاوە داراییەکانیان ڕانهگات.
سهرۆكی ئهمریكا جهختی كردهوه، "لە ماوەی چەند خولەکی داھاتوودا فەرمانێکی جێبەجێکردن واژوو دەکەم و سزای زۆر توند بەسەر رێبەری ئێران, ئۆفیسی رێبەری ئێران و چەندانی دیکەدا دەسەپێنم" و وهك ئاماژهی پێدا، "ئەم ھەنگاوە دوای کارە تێکدەرانەکانی ئێران دێت, لە ناویاندا خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکی".
له درێژهی لێدوانهكهیدا ترهمپ گوتی: "رێبەری ئێران ئەو کەسەیە کە بەرپرسە لە کارە خراپ و شەرانگێزەکانی رژێم، ئۆفیسەکەی چاودێری و سەرپەرشتی سوپای پاسداران دەکات. سزاکان رێگریان لێدەکەن کە چیتر دەستیان نهگاته سەرچاوە داراییەکانيان".
ئاشكراشيكرد، "دارایی ئایەتوڵا خومەینی و ئۆفیسەکەشی بەدەر نین لە سزاکان. بەردەوام دەبین لەسەر گوشارهکانمان لەسەر ئێران. تا ئەو کاتەی رژێمی ئێران دهست لە چالاکیە خراپ و تێکدەرانەکانی, دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی دیکە, بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆم و یۆرانیۆم, پرۆگرامی مووشەکی بالیستی, بەشداری و پاڵپشتیەکانی بۆ تیرۆریزم, خۆشکردنی ئاگری ململانێکانی دەرەوە, ھەڕەشەکانی لە ئەمریکا و ھاوپەیمانی بهردهدات، گۆشارە توندەکان بۆسەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن".
دوای ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیە نەوتیەکان و خستنە خوارەوەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکی، ترەمپ سزای توندی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند و دەڵێت: تاوەکو ئێران دهست لە بەشداری و پاڵپشتیەکانی بۆ تیرۆر و خۆشکردنی ئاگری شەر لە وڵاتانی دیکە بهرنهدات، گوشارەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوام دەبن.
H.B