كه‌مێكی دیكه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9 و 12 راده‌گه‌یه‌ندرێت
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره كه‌مێكی دیكه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی 2018 – 2019ی پۆله‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی رابگه‌یه‌نێت.
شۆڕش غه‌فوور، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوونه بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان و كه‌مێكی دیكه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت.
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان كرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه:
ڤیدیۆی فێركاری چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان