مامۆستایه‌كی هارڤارد: ده‌وڵه‌تی كوردی سوود به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
"ئالان دێرشۆویتز"مامۆستای زانكۆی ھارڤاردی ئەمریكی و پارێزەری یاسایی مافەكانی خەڵكی سڤیل، بە كوردستان 24 راگه‌یاند" بوونی دەوڵەتێكی كوردی سوود بە تەواوی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەگەیەنێت، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە شەڕ و ململانێكان بەردەوامن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی هارڤارد باس له ڕۆڵی گه‌لی كورد ده‌كات كه دژی داعش و تیرۆر ده‌جه‌نگێت و به‌رگری له هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كان ده‌كات،و خوازیاریشه هاوكاری و پاڵپشتی كورد بكرێت.
پرۆفێسۆر ئالان دێرشۆویتز، ناسراوترین پارێزەری ئازادییە سڤیلییەكانه لە ئەمریكا و مامۆستای بەشی یاسای زانكۆی ھارڤارده و نووسەر و توێژەره و شارەزای رۆژھەلاتی ناوەراسته، به تایبەتی پرسی جووەكان و ئیسرائیل، هه‌روه‌ها توێژەره لە بەراوردكاریی یاساكاندا.