ئێران: ئه‌براهام لنكۆڵن له ترسی مووشه‌كه‌كانمان دوور كه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی كۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن خانزادی رایگه‌یاند، كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكایی (ئه‌براهام لنكۆڵن) له ترسی مووشه‌كه‌كانمان له كه‌ناراوه‌كانی ئێران دوور كه‌وته‌وه.
خانزادی گوتیشی: دوژمن به مه‌به‌ستی نمایشكردنی هێزی ده‌ریایی له باكووری زه‌ریای هیندییه‌وه كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌هه‌ڵگری ره‌وانه كرد، به‌ڵام بوێریان نه‌بووه، بێنه ئاوی كه‌نداو.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌وان له ترس و دوودڵیدا كه‌ناراوه‌كانی ئێرانیان به‌جێهێشت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه مه‌ودای ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له كه‌ندا و ده‌ریای عومان جێگیركراوون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریكا بوێری ئه‌وه‌ی نییه رووبه‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ببێته‌وه و ئێستا كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه‌یان 700 كیلۆمه‌تر له سنووری ئێمه‌وه دووره.