بۆڵتن: ئێران لە پشت هێرشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
K24 - ھەولێر
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەڵێ، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران و گرووپەکانی نزیک لەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانی کردوون.
بۆڵتن، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کەشتی نەوت هەڵگرەکان و هەروەها هێرشەکانی عێراق و سعودیە دەرخەری ئەوەن کە لە ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئەو وڵاتە نیگەران بن".
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەڵێ: "نیگەرانین لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران و گرووپەکانی نزیک لەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
بۆڵتن ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەو زانیارییە ھەواڵگریانەی لەبارەی ئێران ھەن جدیی و قوڵن و مەترسیدارن".
پێشتر پێنتاگۆن رایگەیاندبوو کە هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كان، له به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئەنجامدراوە.
لە 12/5/2019، دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری سعوودی و كه‌شتیه‌كی ئیماراتی و یه‌كێكی دیكه‌ی نه‌رویجی، له به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات هێرشیان كرایه سه‌ر و به‌شێكی كه‌شتییه‌كان زیانییان پێگه‌یشت.
ھ.م