په‌یامێك له سه‌رۆك بارزانییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان توانییان ئه‌نجامده‌رێكی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی شاری هه‌ولێر و یه‌كێك له هاوكارانی ده‌ستگیر بكه‌ن، له په‌یامێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ستخۆشی له‌و هێزانه ده‌كات و سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات، كه هه‌میشه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانن.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:
دوای كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی٧ی٢٠١٩، كه له یه‌كێك له رێستورانه‌كانی هه‌ولێر ڕوویدا و دیپلۆماتكارێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی سڤیلی كوردستان بوونه قوربانی، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆری كوردستان توانییان ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كیی تاوانه‌كه و هاوكارێكیان ده‌ستگیر بكه‌ن.
زۆر به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له قاره‌مانه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م، كه توانییان به زووترین كات تاوانباران ده‌ستگیر بكه‌ن و وه‌ك هه‌میشه سه‌لماندیان كه جێ متمانه و شانازین.
هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاوكار و پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كان بوون. خه‌ڵك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان جارێكی دی سه‌لماندیان كوردستان هه‌رگیز نابێته پێگه‌ی تیرۆر و هیچ تاوانبارێكیش له چاوی خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان و هه‌ڵۆكانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ون نابێت.
هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كێشه‌كانی خۆیان نه‌هێننه ناو كوردستان و نه‌بنه هۆی زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی كوردستان.
مسعود بارزانی
٢٠ی٧ی٢٠١٩
H.B