گۆڕان كانديده‌كانى بۆ به‌شدارى له حكومه‌ت ديار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پارتى و گۆڕان رێككه‌وتن و به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ژماره‌يه‌ك پۆستى وه‌زارى و حكومى ده‌درێنه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌ك له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ كوردستان24 ئاشكرايكرد، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا، جڤاتى نيشتمانى بزووتنه‌وه‌كه كۆده‌بێته‌وه و كانديدى به‌شێك له پۆسته‌كان يه‌كلا ده‌كاته‌وه.
گوتيشى: ليژنه‌يه‌ك له ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان درووست ده‌بێت و له رێى وه‌رگرتنى سى ڤييهوه، كانديدى پۆسته‌كان ديار ده‌كرێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه باسى له‌وه‌شكرد، ئاوات شێخ جه‌ناب، يان هاوار شێخ ره‌ئوف يه‌كێكيان پۆستى وه‌زيرى داراييان پێده‌درێت و مسته‌فاى سه‌يد قادريش كانديده بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 18/02/2018، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی نێوانیان واژوو کرد و کوردستان24 بەشێک لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئاشکرا كرد.
کوردستان24 زانیویەتی، بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، هەر یەک لە وەزارەتەکانی دارایی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاوەدانکردنەوە، پیشەسازی و بازرگانی و دەستەی سندوقی داهاتە نەوتییەکانی بەردەکەوێت.
جیا لەو وەزارەتانە، گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێم، چەند نوێنەرایەتییەکی دەرەوە و بریکاری وەزارەتەکانی ناوخۆ، شارەوانی، کارەبا و پەروەردە، هه‌روه‌ها ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار لە وەزارەتەکان و پەرلەمانی کوردستان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەردەکەوێت.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بزووتنەوەی گۆڕان یاریدەدەرێكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانیشی دەبێت بۆ كاروباری چاكسازی.
هەروەها، وادەیەک دیاریکراوە تاکو ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.