دوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی كوردستانی ھەژاند

شوێن و چەقی بوومەلەرزەكە ئاشكرا دەكرێ

K24- سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە دوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانیان ھەژاند.

فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی گەرمیان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد "بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر بە دووری 35 كیلۆمەتر لە سەنتەری کەلار روویدا".

بەپێی راگەیەندراوەكە چەقی بوومەلەرزەی یەكەم گوندی کلانتەر لە نێوان قەسرشیرین - سەرپێڵی زەهاوی بووە.

ھەر بەپێی كەشناسی گەرمیان بوومەلەرزەیەكی دیكە بە پلەی 4.9 گوڕ بە دووری 33 كیلۆمەتر لە سەنتەری کەلار روویداوە چەقی بوومەلەرزەی دووەم گوندی سەیدسەعید بووە.

ھ.م