وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
K24 – هه‌ولێر:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی دووشەممە 16/12/2019 کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات. سێ ماددە تاوتوێ دەکات کە یەکێکیان پڕۆژەیاسای چاکسازیی حکوومەتە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای چاکسازیی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.
ده‌قی بانگهێشته‌كه:
بە پشت به‌ستن به حوكمى برگه‌ى (سێییه‌م) له مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، له‌كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/16، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر) به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (چواره‌م)ى ماده‌ى (80)و ماده‌ى (81)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى ماده‌ى (83) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90 و 91 و 93 و 96 و 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاسای (ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان
H.J