سێ حزبی كوردستان دهیانهوێ خۆیان یهكلایی بكهنهوه
K24- ههولێر:
گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ، سێ حزبی ناڕازی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ھەریەکە و بەجیا گفتوگۆ ناوخۆیەکانییان دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی ئاخۆ بۆ چوار ساڵی داھاتوو ببن ئۆپۆزسیۆن یان بەشداری لە حکومەت نوێدا بكهن. لهكاتێكیشدا كه ھەڵبژاردن کۆتایی هاتووه، ھاوڵاتیانیش چاوەڕوانی بەرھەمەکەی دەکەن، ئاخۆ لایەنەکان دهتوانن خزمەتیان بکەن یان نا.
لهمبارهشهوه کەمال فەتاح كه پیشهی زەڕەنگەره، نموونەی زێری ناو دووکانەکەی به دەنگی ھاوڵاتیان بەراورد دەکات و دەڵێت: "زێر و دەنگی دەنگدەر ھیچ جیاوازیان نیە و ھەردووکیان بەنرخن"، بۆیەش داوا لەلایەنەکان دەکات، "ڕێز لەدەنگەکانیان بگرن و بڕیار له بەرژەوەندی ھاوڵاتیان بدهن".
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش وەک چۆن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە دەرئەنجامەکان ناڕازیبوو، بەھەمانشێوە بۆ ئەم ھەڵبژاردنەش ناڕازیە و ئەنجومەنی سەکردایەتی ئهو حیزبه پرسی بایکۆتی پرۆسەی سیاسی یان ئۆپۆزسیۆنبوون بۆ چوار ساڵی داھاتوو لە ئایندەیەکی نزیک یەکلا دەکاتەوە.
ههرچی سەرکردەکانی گۆرانیشن بەگرنگیەوە باس لە بووون بە ئۆپۆزسیۆن دەکەنەوە و خهلیل سهركانی، ئهندامی جڤاتی گشتی بزووتنهوهی گۆڕان نیازی حزبهكهی لهمبارهیهوه دهخاته روو، چونکە وهك ئاماژهی پێدا، ئهوان لهو باوهڕهدان ئەزموونی باشیان له ئۆپۆزسیۆندا ھەیە و بەپرۆژەیەکی باشەوە دەتوانن خزمەتی ھاوڵاتیان بکەن.
H.B