به‌غدا.. 4 خۆپیشانده‌ر كوژران
K24 - هه‌ولێر:
له درێژه‌ی توندوتیژی له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 9ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، 4 خۆپیشانده‌ر كوژران و 105ی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام بوونه له ته‌قاندنی گوللـه‌ی پلاستیكی و گازی فرمێسكرژێن به ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران، بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی خه‌لانی دووریان بخه‌نه‌وه.
میدیاكانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه گۆڕه‌پانه‌كه له خۆپیشانده‌ران چۆڵ بكه‌ن و هێزه‌كانی له بڵاوه‌پێبكه‌ن.
خۆپیشاندان له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ده‌ستی پێكرد، رۆژی 25ی ئۆكتۆبه‌ریش بازنه‌ی خۆپیشاندانه‌كان فراوانتر بووه و تا ئێستاش زیاتر له 270 خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ی 4 هه‌زاریش بریندارن.
ئ. م