یادی 18ی تيرۆركردنى فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ر له 18 ساڵ، پارتی دیموكراتی كوردستان یەكێك لە سەركردە ھەرە دیارەكانی خۆی لەدەستدا، بەرەبەیانێكی زووی 18 شوباتی ساڵی 2001 فەرەنسۆ ھەریری لە ناو شاری ھەولێر لەلایەن ژمارەیەك تیرۆرستەوە تیرۆركرا، فەرەنسۆ ھەریری كە به دۆستی ھەرە نزیكی وەرزشدۆستان دادەنرا، ھاوڕێكانی دەڵێن: كوردستان ھیچكات فەرەنسۆیەكی دیكه بەخۆیەوە نابینێتەوە.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر كه ئه‌مڕۆ بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمێكدا له شوێنی تیرۆركردنی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ئاماده بوو، ده‌ڵێت: "شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری گیانی خۆی له‌پێناو خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان له سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستان كرده قوربانی، شه‌هید فه‌ره‌نسۆ وه‌ك سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌یه‌ك، خاوه‌ن ژیانێكی سیاسی و پڕ له سه‌روه‌ری و خزمه‌ت بوو". هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، "كاتێك فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری پارێزگاری هه‌ولێر بوو، لای خه‌ڵكی كه‌سێكی خۆشه‌ویست بوو".
فەرەنسۆ ھەریری لە ساڵی 1937 لە شارەدێی ھەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە لەدایك بووە، لە ساڵی 1960 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانی كردووە، لە پلەی حزبیدا گەیشتە ئاستی مەكتەبی سیاسی و لە حكومەتیشدا لە ساڵی 1996 تا 2000 پارێزگاری ھەولێر بووە.
جەلال پەرێشانيش كه كەسێكی نزیكی فەرەنسۆ ھەریری بوو، دەڵێت: "هه‌رچه‌نده فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له‌رووی ئاینه‌وه مه‌سیحی بوو، به‌ڵام زۆرترین خزمه‌تی به ئاینی ئیسلام كردووه، كه‌سانی وه‌ك فه‌ره‌نسۆ له مێژووی كوردستان دووباره نابنه‌وه، له‌كاتێكدا كه ئه‌و كه‌سایه‌تییه خزمه‌تێكی زۆری وه‌رزشوانانی كوردستانی ده‌كرد، به تیرۆركردنی بۆشاییه‌كی گه‌وره له گرنگیدان به چینی وه‌رزشوانان درووست بوو".
فەرەنسۆ ھەریری لەناو وەرزشدۆستاندا كەسایەتیەكی خۆشەویست بوو، ئەو یاریگای وەرزشی ھەولێری بنیاتنایەوە و گەورەیكرد, ئێستاش یاریگایەكە بەناوی ئەوەوە كراوە، ھەروەھا ھەریری كۆشكی ھونەری لە ھەولێر درووستكرد. كە وەك كەسە نزیكەكانی دەڵێن ئەوەی ئەو بۆ ژێرخانی وەرزشی ھەولێریكرد, تا ئێستا ھیچ كەس نه‌یكردووه.
H.B