كەشناسی كاتی دابەزینی پلەی گەرمای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، كەشناسی كاتی دابەزینی پلەكانی گەرمای راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد: "لە ئەنجامی لاوازبوونی كاریگەرییەكانی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە لەسەر ھەرێمی كوردستان پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت لە رۆژانی ھەینی و شەممەی داھاتوو، بە جۆرێك لە زۆربەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان 3- 4 پلە دادەبەزێت".

دەقی راپۆرتی كەشناسی
دەقی راپۆرتی كەشناسی