یه‌كێتی ناوی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته حكوومییه‌كان یه‌كلا كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا، ناوی كاندیده‌كانی ئه‌و حیزبه بۆ پۆستەكانی كابینەی داھاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یەكلاكرانەوە.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتییمانی كوردستان، له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی رایگه‌یاند، حیزبه‌كه‌ی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24ـیش له سلێمانی، رێواس فایەق، وەك سەرۆكی پەرلەمان، قوباد تاڵەبانی، بۆ جێگری سەرۆكی حكوومەت و جەعفەر شێخ مستەفا، وەك جێگری سەرۆكی ھەرێم دیاریكراون.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژەی بەوەش كرد، حەمەی حەمە سەعید، وەك وەزیری رۆشنبیری، شۆڕش ئیسماعیل وەك وەزیری پێشمەرگە و دكتۆر دارا ره‌شید وەك وەزیری خوێندنی باڵا یەكلاكراونەتەوە.
بڕیارە سبەش بزووتنەوەی گۆڕان كاندیدی پۆستەكانی یەكلابكاتەوە.
H.B