سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به چاندنی دارێك وه‌ڵامی چاڵنجی مه‌سرور بارزانی دایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به چاندنی دارێك وه‌ڵامی چاڵنجی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی دایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵمه‌تی (دارێك بچێنه و شارێك سه‌وز بكه) چاڵنجی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ چاندنی دارێك، ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم وه‌ڵامی چاڵنجی سه‌رۆكی حكوومه‌تی دایه‌وه و دارێكی چاند.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چاڵنجی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و چاندنی دارێك به‌و مه‌به‌سته، چاڵنجی هه‌ریه‌ك له دادوه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین هادی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دهۆك و هه‌روه‌ها دادوه‌ر جاسم جه‌زا سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی كرد به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا بكه‌ن.