عادل عه‌بدولمه‌هدی: ئه‌مه‌ریكا و ئێران شه‌ڕ ناكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ رێگریكردن له گرژیی زیاتری نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، به‌غدا دوو شاند ره‌وانه‌ی واشنتن و تاران ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "عێراق رۆڵی هێوركه‌ره‌وه ده‌بینێت و له عێراقدا هیچ گرووپێك نییه بخوازێت شه‌ڕ رووبدات".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌رچه‌نده له رووی میدیاییه‌وه هه‌ردوولا گوتاریان دژ به یه‌ك تونده، به‌ڵام وه‌ك پێشتر رامانگه‌یاند، واشنتن و تاران به نیازی شه‌ڕ نین".