عەدنان کەریم ئەلبوومە نوێکەی پێشکەش بە شاعیرێکی کورد دەکات

عەدنان کەریم باس لە ئەلبوومە نوێکەی دەکات

K24 – هه‌ولێر:

هونەرمەند عەدنان کەریم، ئەلبوومە نوێیەکەی بە ناوی "شەوبا"، لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە.

"شەوبا" لە سێ تراک پێکهاتووە و تەواوی گۆرانییەکانی پشتی بە هۆنراوەکانی شاعیری ناوداری کورد، هێمن موکریانی بەستووە و لە پراگی پایتەختی چیک لە لایەن گروپی سیمفونیکی نیشتمانی چیک کاری میوزیکی بۆ کراوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، عەدنان کەریم رایگەیاند: "سەرجەم ئاوازی گۆرانییەکانی خۆم دامناون و کارزان مەحمود میوزیکی بۆ داناوە. ئەم بەرهەمە پێش سێ ساڵ تەواوکراوە، بەڵام بەهۆی دۆخی ئەو کاتی کوردستان، بڵاومنەکردەوە".

راشیگەیاند: "ناوی سێ تراکی ئەلبوومەکە، "عیشقی ئازادی"، "گریانی نیوەشەو" و "گۆمی خوێن" و هەر سێ تراکەکە 45 خولەکە".

ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەو جوانیی و خزمەتەی پێشکەشی کردووە، ئەلبوومە نوێیەکەی پێشکەش بە هێمن موکریانی دەکات.

H.J