حكوومه‌تی ھەرێم: هاوكار ده‌بین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییانى ئیجه
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ھاوكار دەبن بۆ ھێنانەوەی تەرمی ئەو ھاووڵاتییانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە دەریای ئیجەدا خنكان.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپه‌ڕى فەرمی حكوومه‌تی راگەیاند: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له ساتى یه‌كه‌مى رووداوه‌كه‌وه به وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه".
راشیگەیاند: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له توركیا له په‌یوه‌ندیدایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییان بۆ هه‌رێمى كوردستان".
گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌ربڕى.