نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

ژماره‌ی ئه‌و یارییانه‌ی كریستیانۆ ناتوانێت به‌شداری تێدا بكات بڵاوكرانه‌وه‌

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال به‌هۆی پیكانه‌وه‌ دوو هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان داده‌بڕێت.

له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020، كریستیانۆ له‌ یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر به‌ سربیا، له‌ خوله‌كی 28ـه‌وه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگه‌ی جێهێشت.

پێگه‌ی كالچیۆی ئیتاڵیای بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رۆناڵدۆ، له‌ سێ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌شداریی ناكات، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ كریس به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئێمپۆلی، كالیاری و میلان له‌ سێریا ئه‌ی ناتوانێت ئاماده‌بێت و له‌ رۆژی 10ـی ئه‌پرێلی مانگی داهاتوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام له‌ چامپیۆنزلیگ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌گه‌رچی تا ئێستا یانه‌ ئیتاڵیاییه‌كه‌ واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆی رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی میدیاكانی ئیتالیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، رۆناڵدۆ ناتوانێت له‌ سێ یاریی داهاتووی خانمه‌ پیره‌كه‌ ئاماده‌بێت.