ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی توركیای له به‌ده‌ستهێنانی فڕۆكه‌ی "F-35" هه‌ڵپه‌سارد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریكردنی توركیای له به‌رنامه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی "F-35"ى راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كڕینی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی "S-400"ى رووسی له‌لایه‌ن توركیاوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی دووپاتیكرده‌وه، "فڕۆكه‌ی "F-35" و دژه‌مووشه‌كی "S-400" به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵناكه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی چالاك هاوكاری توركیا ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رگری و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له‌مباره‌یه‌وه دابین ده‌كات و ئه‌مریكا ده‌توانێت ناوی توركیا بهێنێته پێشه‌وه بۆ پێدانی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی".
كۆشكی سپی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌وه جه‌ختی كرده‌وه، "توركیا هاوبه‌شێكی دێرینی ئێمه‌یه و له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیشدا ماوه‌ی زیاتی له 65 هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه، به‌ڵام كڕینی دژه‌مووشه‌كی "S-400" باڵانسی توركیا له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ لاواز ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ماهه‌نگی نێوان توركیا و وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتییه‌كه كاڵ ده‌كاته‌وه".
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هێشتا ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا، به‌وه‌ی كه له ناتۆ هاوپه‌یمانی یه‌كترین، ئێمه ته‌نیا بیر له "F-35" ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو زۆر شتی دیكه‌ش به‌یه‌كه‌وه ده‌مانبه‌ستێته‌وه. په‌یوه‌ندییه سه‌رباییه‌كانمان به‌هێزه و له‌گه‌ڵ توركیا له سه‌ر ئاستێكی فراوان به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام نابێت بوونی سیسته‌می "S-400"ی رووسی له توركیا له‌به‌رچاو نه‌گرین".
H.B