ئێران: پەیوەندییە مێژوویی و كولتوورییەكانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پته‌وتر ده‌كه‌ین

سه‌ركۆنسوڵی گشتی ئێران له‌ هه‌ولێر پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

مورتەزا عەبادی، سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر، پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی، ده‌كات، به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.

مورتەزا عەبادی، سەركۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند، ھیواخوازن لە قۆناغی نوێدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە ئیرادەیەكی سیاسی ھاوبەش و لەژێر سایەی پەیوەندییە مێژوویی و كولتوورییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی كوردستان لە تەواوی بوارەكاندا بەرەوپێشتر و پتەوتر و بەرفراوانتر بكەن.

سه‌ر كۆنسولی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، وەك دوو دراوسێ بەردەوامبوون لە پەیوەندییەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان ئامانجی سەرەكییانە.

ئ. م