پێنتاگۆن: ئه‌مه‌ريكا پێويستى به نزيكه‌ى 40 هه‌زار چه‌كدارى راهێنراو له سووريا هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا(پێنتاگۆن)، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا پێويستى به راهێنانى 35 تا 40 هه‌زار چه‌كدار له سووريا هه‌يه.
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مه‌ريكا راشيگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى تا ئێستا ته‌نيا %20ى ئه‌و ژماره پێويسته‌ى چه‌كدارانى ئاماده‌كردووه و راهێنانى پێكردوون.
جه‌نه‌راڵ جۆزێف دانفۆرد، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست، گوتى: بوونى هێزێكى خۆجێيى له ناوچه جياجياكانى سووريا پێويسته بۆ دابينكردنى سه‌قامگيرى و پاراستنى ره‌وشى ئه‌منى.
سه‌باره‌ت به واده‌ى راهێنان و ئاماده‌كردنى ئه‌و هێزانه و چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى هيچ زانيارييه‌كى ئاشكرا نه‌كردووه.