سوپای پاسداران ڤیدیۆی پرۆسه‌یه‌كی تۆڵه‌كردنه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران، وێنه و ڤیدیۆی نوێی بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوكرده‌وه كه پێگه‌كانی داعش له پارێزگای دێره‌زووری سووریا ده‌كه‌نه ئامانج، بۆردوومان و مووشه‌كبارانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا و وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ھێرشی داعش بووه بۆ سه‌ر تاران.
له گرته ڤیدیۆیی و وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، پێگه‌كانی داعش كراونه‌ته ئامانج و هێرشه‌كه له وه‌ڵامی هێرشی داعش بووه بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی ئێران له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2017 دا.
سوپای پاسدارانی ئێران له رێگای دوو وێنه‌ی فۆتۆگرافی، پێگه‌كانی داعشی پێش بۆردوومانه‌كه نیشانداوه، ڤیدیۆیه‌كیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه راسته‌وخۆ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سه‌رپه‌رشتی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه ده‌كات و پێگه‌كانی داعش بۆردوومان ده‌كرێن.
رۆژی 7/7/2017 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران (په‌رله‌مان) و مه‌زارگای ئیمام خومه‌ینی له تاران، به‌و هۆیه‌وه 12 كه‌س كوژران و 39 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌وه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م هێرشی گه‌وره‌ی داعش بۆ سه‌ر ئێران له قه‌ڵه‌مدرا.