ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كۆبانێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه كوژران و بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گوندی عه‌لیشاری سه‌ر به شاری كۆبانێ كاروانی گه‌ڕی سه‌ربازی سوپای توركیا به‌ردباران ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی توركیاش به چه‌ك وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند هاووڵاتیێكی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی جیاوازدا نیشان ده‌درێت، كاتێك خه‌ڵكی ئه‌و گونده دێنه سه‌ر رێگای گه‌ڕی سه‌ربازی سوپای توركیا و خۆپێشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به بوونی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كانیان نیشان ده‌ده‌ن و به‌رد له تانكه‌كانیان ده‌گرن، به‌ڵام هێزه‌كانی توركیا به چه‌ك وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتیانه گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
له یه‌كیك له گرته‌كانیشدا كه له‌لایه‌ن ئاژانسێكی نزیك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، نیشان ده‌درێت، كاتێك به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركیا ئافره‌تێك گیان له‌ده‌ستده‌دات.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی "هاوار" بڵاویكرده‌وه، گه‌ڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا به چه‌ك و گازی فرمێسك‌ڕێژ وه‌ڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی گوندی كۆربینكاری باشووری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێشیان داوه‌ته‌وه.
له گرته‌یه‌كی دیكه‌شدا نیشان ده‌درێت، كاتێك ئافره‌تێك به توندی ئیدانه‌ی بوونی هێزه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان دووپاتیكردبووه‌وه، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی هاووڵاتیان له ئه‌نجامی ئه‌و تاوانانه‌ی توركیا هاتووه‌ته ئاراوه، كه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان ده‌رهه‌ق به هاووڵاتیانی كورد ده‌كه‌ن.
H.B