ھاتووچۆ داوا لە ھاووڵاتیان دەكات ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە نەكڕن
K24 - ھەولێر
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر، جارێكی دیكە روونكردنەوە لە بارەی ئۆتۆمبێلە بێ پێشینه و بێ تابلۆكان دەدات و داواش لە ھاووڵاتیان دەكات، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە نەكڕن، كە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ تابلۆكردن نایانگرێتەوە.
لە روونكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر ھاتووە: "به‌پێی دوایین بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ پێشینه و بێ تابلۆ ته‌نها ئه‌و مۆدیلانه ده‌گرێته‌وه، كه ده‌كه‌ونه نێوان 1994-2010، واتا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه مۆدێلیان له سه‌رووی 2010یه، ئه‌گه‌ر بێ تابلۆ و پێشینه بن، ئه‌و بڕیاره نایانگرێته‌وه".
روونیش كراوەتەوە: "ئه‌گه‌ر له ئه‌وڕوپا و وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه هێنرابنه كوردستان، یاخود ئۆتۆمبێلی ئه‌وڕوپی بن و له ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێنرابنه‌ته ناو هه‌رێم، ئه‌وا تاكو مودێلی 2016 تۆمار ده‌كرێن به مه‌رجێك پێش 5/1/2018 هێندرابنه هه‌رێمی كوردستان. بۆیه هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه پاره‌ی خۆیان له كڕینی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن كه بڕیاری تۆماركردن نایانگرێته‌وه، چونكه به‌پێی زانیارییەكان، چه‌ند بازرگانێك بڕێكی زۆری ئۆتۆمبێلیان هێناوه‌ته كوردستان، كه مودێلیان لە سه‌رووی ئه‌و مودێلانه‌یه و به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن و له‌و رێگەوە، پاره‌یه‌كی زۆر كۆ ده‌كه‌نه‌وه".
ھ..