"مباپێ ده‌رگای به ڕووی ریال مه‌درید دا كرده‌وه"
كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان گومانی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی دروست كرد و ده‌رگای پهیوهندیكردنیشی به ڕووی یانه‌ی ریال مه‌درید دا كرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كلیان مباپێ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌كی فره‌نسای پێبه‌خشرا، له لێدوانێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
مباپێ ده‌شڵێت: ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌تر له ئه‌ستۆ بگرم، جا ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه له پاریس بێت یان له یانه‌یه‌كی دیكه.
مباپێ ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له پاریس بمێنمه‌وه دڵخۆشم ده‌بم، ئه‌گه‌ر به‌ره‌و پرۆژه‌یه‌كی نوێتریش هه‌نگاو بنێم لام ئاساییه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا لێكدانه‌وه‌ی بۆ وته‌كانی مباپێ كردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و یاریزانه حه‌ز ده‌كات په‌یوه‌ندی به پێكهاته و پرۆژه نوێیه‌كه‌ی زینه‌دین زێدان بكات بۆ وه‌رزی داهاتوو.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: زێدان به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تۆنی كرووس یه‌كه‌مین هه‌نگاوی بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ستپێكرد و پێشبینی ده‌كرد مباپێ به‌شێك بێت له پلانه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌ی زێدان و پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید.
مباپێ ته‌مه‌ن 20 ساڵ ئه‌م وه‌رزه له كۆی 42 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 38 گۆڵ و 17 ئاسیستی تۆمار كرد و خه‌ڵاتی گۆڵكار و باشترین یاریزانی لیگ وه‌نی مسۆگه‌ر كرد.