تایمز: عێراق له لێواری داڕمانه
K24 – هه‌ولێر:
توندوتیژییه‌كانی عێراق بوونه‌ته هۆی كوژرانی (400) كه‌س و برینداربوونی (20) هه‌زار كه‌سی دیكه. سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه. ده‌بێت له ماوه‌ی (15) رۆژدا سه‌رۆك كۆمار، كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران دیار بكات. خۆپیشانده‌ران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، دوای شه‌ڕی سارد، به‌رده‌وام پرسی عێراق هه‌ژموونی هه‌بووه به‌سه‌ر كۆی ئه‌و گفتوگۆ سه‌ربازییه ستراتیژیانه‌ی له وڵاتانی خۆرئاوا به‌ڕێوه‌چوون. ئێستا ئه‌و عێراقه‌ی له دوای (2003)ه‌وه، بنیاتنراوه‌ته‌وه، له لێواری داڕمانه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی "عادل عه‌بدولمه‌هدی" بووه‌ته هۆی درووستبوونی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا. ئێران یه‌كێكه له‌و لایه‌ن و وڵاتانه‌ی ده‌یه‌وێت بۆشاییه‌كه پڕ بكاته‌وه و توانای وڵاتانی خۆرئاواش له درووستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زۆر سنووردار و لاوازه.
"تایمز" باسی له‌وه‌شكردووه، هۆكاری قه‌یرانی عێراق شكستهێنانی ئه‌و پرۆسه ده‌ستوورییه‌یه، كه خودی ده‌ستووری له‌سه‌ر بنیاتنراوه، به‌و پێیه‌ی ده‌ستووره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی تائیفی و ده‌سته‌به‌ركردنی پۆسته سیادییهكانه بۆ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كان.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و سیستمه‌ی له عێراق بنیاتنرا، بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پهكخستی ئابووری وڵات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق خاوه‌نی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی وزه و گه‌وره‌ترین بڕی نه‌وتی یه‌ده‌گ كراوه، به‌ڵام خزمه‌تگوزاری گشتیی نییه و بێكاری به راده‌یه‌كی به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش وڵاته‌كه‌ی تووشی داڕمانی گه‌وره كردووه، ئه‌و ره‌وشه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی قوڵ و توڕه‌یی زۆری گه‌نجانی وڵاته‌كه".
به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌ی "تایمز" خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ردا به هه‌مان گیانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له 2011 ده‌ستیان پێكرد، سه‌ره‌تا داوای چاكسازی سیاسی و ئابووری ده‌كرا، به‌ڵام به هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌رانی عێراق توڕه‌یی شه‌قامی زیاتر كرد".
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
ئ.ر