پێنج کەس بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک لە چەمچەماڵ دەستگیر کران

سەرەتای ئەم مانگە ژنێکی تەمەن 25 ساڵ کوژرابوو

K24 – سلێمانی:

پۆلیسی چەمچەماڵ پێنج کەسی بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک دەستگیر کرد و دەستیشی بەسەر چەکێکی جۆری تاپڕدا گرت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "رۆژی 7-9-2019 تەرمی هاووڵاتی (ف ، أ ، ش ) بە ڕەگەز عەرەب، لەدایكبووی 1994 لە گوندێكی سەر بەناحیەی شۆڕش دۆزرایەوە، دوای بەدواچوون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕش و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر، توانرا پێنج كەس دەستگیر بكرێن و دەستیش بەسەر چەكێكی جۆری تاپڕدا بگیرێت".
هەروەها پۆلیسی چەمچەماڵ حەوت تۆمەتباری دیکە بە هۆی ئەنجامدانی تاوانی جیاوازە دەستگیر کردووە، دەستیشی گرتووە بەسەر دوو کڵاشینکۆف و دوو دەمانچە و چوار ئۆتۆمبێلدا.
H.J