پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارانی ته‌قه‌كردن له پۆلیسێكی هاتووچۆ ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دوو چه‌كدار له ناو بازاڕی هه‌ولێر ته‌قه‌یان له پۆلیسێكی هاتووچۆ كرد، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانی پۆلیس دوو چه‌كدار و به‌رپرسێكیان ده‌ستگیر كردووه".
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه: "ئەمڕۆ ئێوارە لە لایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتووچۆ کراوه، کەوا ئۆتۆمبێلیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ (بیانی) لەسەرشۆستە وەستاندبوو، دواتر دەبێتە دەمەقاڵێ لە نێوان دوو چەکدار و پۆلیسێكی هاتووچۆدا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لە ئاکامدا ئه‌و دوو چه‌كداره تەقە لە پۆلیسێكی هاتووچۆ دەکەن. دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێرعمید دلێر نه‌جات یاسین نه‌جاڕ هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێنرا بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە ببنەوە، توانرا کەمتر لە (15) خولەک دوو چەکداره‌كه ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلەکەدا بگیرێت".
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكراشیكردووه، "یەکێک لە چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێکی هێزەکانی پێشمەرگە بووه، دواتر بەرپرسەکە چووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه. بەفەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت".