گۆڕان پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ده‌وێ
K24 - هه‌ولێر:
كاتژمێر 11:00ـی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/2/2019، شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، شانده‌كه‌ی گۆڕان كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان چاوی له پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ته، دوا بڕیاری بزووتنه‌وه‌كه‌ی له ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له حكوومه‌ت بكه‌ن، یان نا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی و گۆڕان، كه نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت، ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ی گۆڕانی بۆ كوردستان 24 ئاشكرا كرد، كه له‌گه‌ڵ پارتی كۆ ده‌بنه‌وه و گووتی: "شاندی گۆڕان به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌لال جه‌وهه‌ر و ئه‌ندامێتی مسته‌فا سه‌ید قادر، ئاوات شێخ جه‌ناب، عه‌لی حه‌مه ساڵح و ئاراس وه‌لی له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بنه‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكراشیكرد "گۆڕان سووره له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، چونكه به مافی خۆمان ده‌زانین".
دووپاتیشیكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌كه‌یان هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی ده‌بێت و جه‌ختیكرده‌وه كه " شاندی گۆڕان ده‌توانێت له‌م حاڵه‌ته‌دا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات، كه له هه‌ڵوێستی گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌یان سه‌رچاوه ده‌گرێت".
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته و هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه‌یان، هه‌ڵسووڕاوێكی دیكه‌ی گۆڕان، كه ئه‌ویش نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌ی پێشوو بۆ كوردستان 24، گووتی: "ئه‌گه‌ر پارتی پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران نه‌داته گۆڕان، ئه‌وا ئێمه بژارده‌ی دیكه‌ی باشترمان له‌به‌ر ده‌سته".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا رۆژی 13/2/2019 مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و واژۆكردنی رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی كۆبووەوە، دوای كۆبوونه‌وه‌كە مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له راگه‌یەندراوێكدا، كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 18ـی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌ی سیاسیی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌سته‌وه.
لە راگەیەندراوەكەی یەكێتیدا هاتبوو: "لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە، كۆبونەوەی (18ی شوبات)ی پەرلەمانی كوردستان بەندە بە ئیمزاكردنی رێككەوتنامەی سیاسی لەنێوان یەكێتی و پارتی، وەك یەك پاكێچ بۆ هەرێم و بەغدا و كەركووك و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەندار بە پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی و بەدیهێنانی شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاردان و راپەڕاندنی ئەركەكاندا. بۆ ئەم مەبەستە مەكتەبی سیاسی هەڵوێستی یەكێتییی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێككەوتنی سیاسیی گشتگیر لەنێوان یەكێتی و پارتی دووپاتكردەوە".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاماژە بەوەكرا: "دۆخی كەركووك و ناوچە كوردستانییە دابرێنڕاوەكان بە وردی هەڵسەنگێندرا، مەكتەبی سیاسی، پرسەكە وەك پرسێكی نیشتمانیی و نەتەوەیی دەبینێ و بەرپرسیارێتیی هەموو هێزە كوردستانییە تێكۆشەرەكانە هەوڵی چارەسەركردنی دۆخی نائاسایی ئەو ناوچانە بدەن".