عێراق دووەم هاودەکاری کاڵای ئێرانییە

"21%هەناردەی ئێران بۆ عێراقە"

K24 - ھەولێر

تاران رایدەگەیەنێت كە عێراق لە ھاوردەی كاڵای ئێرانیی دا لە پلەی دووەمی جیھاندا دێت.

بەگوێرەی راپۆڕتێكی ژووری بازرگانی تاران، ھەر یەك لە چین، عێراق، ئیمارات، توركیا و ئەفغانستان، توانیویانە زیاتری كاڵا لە ئێرانەوە ھاوردە بكەن بەجۆرێك لە ماوەی 7 مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیان بەسەر 74%ی كۆی ھەناردەكانی ئێران دا گرتووە.

راپۆڕتەكە ئاماژەی بەوەشداوە، 25%ی كاڵای ئێرانی لەلایەن چینەوە ھاوردەكراوە، عێراق 21% ئیمارات 12% توركیا 11% و ئەفغانستانیش 5%.

سەبارەت بەو وڵاتانەی كە ئێران كاڵای لێ ھاوردەكردووە لە ھەمان ماوەدا، چین بەرێژەی 26%، ئیمارات بەرێژەی 18%، توركیا بەرێژەی سە12%، ھیندستان بەرێژەی 9% و ھەروەھا ئەڵمانیا بەرێژەی 5%.

لەبارەی ئەو وڵاتانەی یەكێتی ئەوروپا ھیچ وڵاتێك نەیتوانیوە لە پێشی لیستەكەدا بێت لە بواری بازرگانیدا لەگەڵ ئێران.