نووسه‌رێكی تورك: به كوشتنی به‌غدادی توركیا كه‌وتووه‌ته قه‌یران
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "زه‌مان"ی سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی توركیا، وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، به كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی پێشووی رێكخراوی داعش، توركیا كه‌وتووه‌ته ره‌وشێكی "یه‌كجار خراپ".
فه‌هیم تاشتاكین، شاره‌زای بواری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانه، له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه، كوژرانی به‌غدادی توركیای تووشی قه‌یران كردووه، چونكه پێشوه‌خته ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نه‌بووه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا زانیویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره ئاگادار بێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شكست ده‌هێنێت.
ئه‌و نووسه‌ره ئۆپۆزیسیۆنه باس له‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی به‌كارهێنانی بواری ئاسمانی توركیا كورتبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكاش خوازیاری ئه‌وه بووه زانیاری له باره‌ی به‌غدادییه‌وه له هه‌سه‌ده و كورد و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ده‌ستبكه‌ویت، چونكه نه‌یده‌ویست رێگه بدات به‌غدادی رابكات و جارێكی دیكه خۆی حه‌شار بدات.
به گوێره‌ی وتاره‌كه‌ی تاشتاكین، به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ده‌بووه هۆی دزه‌كردنی زانیارییه‌كان و ئاگاداربوونی داعش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به‌و جۆره‌ش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه شكستی ده‌هێنا.
شه‌وی 27ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزی ده‌لتای ئه‌مه‌ریكا، به‌غدادی كوژرا، به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو تونێلێك گه‌ماردرا، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ خۆیشیدا دوو كچی كوژراوه و سه‌گێكی سوپای ئه‌مه‌ریكاش به سووكی برینداربووه.
ئ. م