وادەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان ئاشكرا كرا

لە ماوەی دوو رۆژدا مووچەی ھەموو فەرمانبەران دەدرێت

K24 - ھەولێر

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھەفتەی داھاتوو لە ماوەی دوو رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش دەكرێت".

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی رۆژی یەكشەممە 22/9/2019 مووچەی ئەم شوێنانە  دەدرێت:.

- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان

- ئەوقاف و كاروباری ئایینی

- خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

- وەزارەتی ناوخۆ

- ب.گشتی رەگەزنامە

- لیوای نەوت

- فەرماندەی زێرەڤانی

- بەرگری و فەریاكەوتن

- ئەنجوومەنی ئاسایش

- دەزگای ئاسایش

رۆژی دووشەممە 23/9/2019 مووچەی ئەم شوێنانە دەدرێت:..

- وەزارەتی شارەوانی

- وەزارەتی كارەبا

- گواستنەوە و گەیاندن

- پلاندانان

- كشتوكاڵ

- دیوانی چاودێری دارایی

- دەستەی مافی مرۆڤ

- دەستەی ناوچە كوردستانییەكان

- دەستەی ژینگە

- دەستەی وەبەرهێنان

- دەستەی دەستپاكی

- كۆمسیۆنی  هەڵبژاردن

- دەزگای مین

- وەزارەتی پیشەسازی

- ئاوەدانكردەنەوە

- رۆشنبیری و لاوان

- سەرۆكایەتی هەرێم

- سەرۆكایەتی پەرلەمان

- ئەنجوومەنی وەزیران