پارتی و یه‌كێتی ره‌شنووسێك بۆ چوار ساڵ واژۆ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
رەشنووسی رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی تەواو بووه و رادەستی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کراوە، به قسه‌ی بەرپرسانی هەردوولا، بە گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئەو رەشنووسە, کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, کەرکووک, بەغدا و پرسە سیاسییەکان چارەسەر دەبن.
بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرای ده‌كات، "ئه‌و رێككه‌وتنه رێككه‌وتنێكی سیاسیی گشتگیره و زۆر بوار له‌خۆ ده‌گرێت، ره‌شنووسه ئاماده‌كراوه‌كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو حیزبه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و له كاتێكی نزیكدا راده‌گه‌یه‌ندرێت".
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی كه‌ركووك و به‌غداش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی گوتی: "لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌شى جیاواز له نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه, به جیا كار له‌سه‌ر كێشه‌كانی كه‌ركووك و به‌غدا ده‌كات".
له‌كاتێكدا پێشتر پارتی بۆچوونی وابوو، كه ناکرێت گفتوگۆ لەسەر پۆستەکانی هەولێر، بەغدا و کەرکووک بە یەک پاکێج بكرێت، به‌ڵام ئێستا هەردوولا گەشتوونەتە ئەو رێککەوتنەی، كه لیژنەی تایبەت جیا بکرێتەوە، ئەمەش نەرمیێکی لە نێوان هەردوولادا درووست کردوە.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌نگاوه‌ش، یەکێتی دەڵێت رێککەوتنەکە گرنگە و بە دایکی رێککەتنەکان ناوی دەبات، پێشیان وایە ئەو رێککەوتنە چارەسەری هەموو کێشەکان دەکات، له‌مباره‌یه‌وه رێبوار ئیسماعیل، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری ئه‌و حیزبه ده‌ڵێت: "جگه له رێككه‌وتنێكی گشتگیر، كه چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان بكات، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م پارتی و یه‌كێتیدا نییه".
لە مێژووی پارتی و یەکێتیدا 3 رێککەوتن لە نێوانیاندا ئیمزا کراوە، ئێستاش هەنگاو بۆ رێککەوتنی چوارەم دەنێن, ئەم رێککەوتنە هەردوولا بە گرنگی دەزانن. نەرمی نواندنەکەی ئه‌و دوو حیزبه‌ش بۆ ناوەڕۆکی رەشنووسی رێکكەوتنەکە دەگەرێتەوە, کە چارەسەری تەواوی کێشەکانی تێدا ده‌سته‌به‌ر كراوه.
H.B