ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له باره‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبەی دووشەممە 22/7/2019 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، گفتوگۆ له باره‌ی رێوشوێن و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی هێڵه گشتییه‌كان و كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو، ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پۆسته‌كانییان وه‌رگرت و ده‌ستبه‌كاربوون.
ئ. م