"مووشه‌كه‌كانی ئێران فۆتۆشۆپ ده‌رچوون"
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، گاڵته به مووشه‌كه نمایشكراوه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه برایان هۆك، به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، تاران له رووی میدیاییه‌وه خه‌ڵك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و بۆچوونی هه‌ڵه و هه‌ڵبه‌ستراویان له‌لا درووست ده‌كات.
تیمی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا DOS، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا برایان هۆك ده‌ڵێت: "تاران به فۆتۆشۆپ وێنه‌كانی ده‌ستكاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی توانا و هێزه مووشه‌كییه‌كانیان زیاتر ده‌ربخات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات فڕۆكه‌ی جه‌نگی نوێی درووست كردووه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی ده‌ستكاریكردنی وێنه‌ی فڕۆكه كۆنه‌كان".
برایان هۆك، پێشتریش له لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو، "به هیچ شێوه‌یه‌ك پێناچێت رژێمی ئێران بزانێت گه‌له‌كه‌ی زیره‌كتره له‌وه‌ی به‌و بانگه‌شه بێ بایه‌خانه بخه‌ڵه‌تێت".
پێشتریش ئێران فڕۆكه‌ی جه‌نگی "كه‌وسه‌ر"ی نمایشكرد و رایگه‌یاند، درووستكراوی كه‌رتی سه‌ربازی خۆیانه، به‌ڵام دواتر وێبسایته تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری فڕۆكه جه‌نگی بڵاویانكرده‌وه، "كه‌وسه‌ر" هه‌ر فڕۆكه‌ی "ئێف 5"ی ئه‌مه‌ریكییه و هه‌مان دیزاینی هه‌یه.
#شاهد | الممثل الخاص بشأن #ايران، برايان هوك، يفضح الفبركة الإعلامية التي يمارسها #النظام_الإيراني لخلق انطباع زائف عن قدراته العسكرية، مثل تحرير صور على "فوتوشوب" لإظهار تزايد قوته الصاروخية، والإدعاء بصناعة طائرات مقاتلة جديدة من خلال نشر صور مُحرّفة لطائرات قديمة.#خداع_ايران pic.twitter.com/pMAZIFweqK
— فريق التواصل DOS (@DOTArabic) June 7, 2019
ئ. م