به ڤیدیۆ.. كیم ئاماده‌نه‌بوو به قه‌ڵه‌می سه‌نگاپووره رێككه‌وتنه‌كه واژۆ بكات
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له كاتی واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان پیۆنگ یانگ و واشنتن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌تیكرده‌وه قه‌ڵه‌می سه‌نگاپووره به‌كاربهێنێت.
رێككه‌وتنه‌كه، دوێنێ سێشه‌ممه، 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، له وڵاتی سه‌نگاپووره واژۆ كرا، به‌ڵام كیم ئاماده نه‌بوو به قه‌ڵه‌می ئه‌و وڵاته واژۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بكات، له جیاتی ئه‌وه قه‌ڵه‌مێكی به‌كارهێنا، كه له‌لایه‌ن كیم یۆنگ جۆنگی خوشكییه‌وه پێی درابوو.
ئاژانسی هه‌واڵی (تاس)ی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتێك كیم جۆنگ ئون، له پشته‌وه‌ی مێزه‌كه دانیشت، خوشكی كیم، كه راوێژكاریه‌تی، به په‌له خۆی گه‌یانده نزیك براكه‌ی و بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه، قه‌ڵه‌مێكی پێدا، كه پێده‌چێت درووستكراوی وڵاته‌كه‌ی خۆی بێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی بووه‌ته سه‌رنجی میدیاكان، كیم ده‌ستكاری هیچ شتێكی سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می نه‌كردووه، كه له نزیك دۆسیه و دۆكیومێنته‌كان دانرابوون.
كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم، كه به كۆبوونه‌وه‌ی مێژوویی داده‌نرێت، له هۆتێل كاپێلای دوورگه‌ی سانتۆسای باشووری وڵاتی سه‌نگاپووره به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا چه‌ند رێككه‌وتنێك له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور واژۆكرا.
ا. م