كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و لە كات و شوێنی جیاجیا باران دەبارێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاویشدا نمە باران دەبێت.