راگه‌یه‌ندراوێك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له باره‌ی پشووی سه‌ری ساڵ
K24 - هه‌ولێر:
د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی پشووی سه‌ری ساڵ و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، رۆژی 25/12/2019 تاكو 4/1/2020 ده‌بێته پشوو له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌ت:
د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له خوشك و برا كریستیانه‌كان و سه‌ری ساڵی نوێ له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له رۆژی چوارشه‌ممه 25/12/2019 ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه، 4/1/2020، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/1/2020، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئ. م