پێنج شت له ديداره‌كه‌ى كيم و تره‌مپ سه‌رنجى جيهانيان راكێشاوه
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، (كيم جونگ ئون) و سه‌رۆكى ئه‌مريكا، (دۆناڵد تره‌مپ) خاڵى نه‌بوو له چه‌ند بابه‌تێكى سه‌رنجڕاكێش، كه له ميدياى جيهانيدا به بايه‌خه‌وه باسكراوون.
يه‌كه‌م: راگه‌ياندن:
كاتێك جيهان چاوه‌ڕێى ته‌وقه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆكى ده‌كرد، ميدياى ئه‌مريكى و كۆرياى باكوور به‌و ديمه‌نه هه‌ژان كه سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جونگ ئون وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنابێت، وه‌ستابوو و ده‌ركه‌وتنى له پێگه‌يه‌كدا بوو كه هيچى كه‌متر نه‌بوو له سه‌رۆكى ئه‌مريكا.
دووه‌م: ديزاينكردنى وردى كۆبوونه‌وه‌كه:
تره‌مپ به‌ر له كيم هۆتێله‌كه‌ى جێ هێشت، به‌ڵام دواى حه‌وت خوله‌ك له كيم گه‌يشته‌جێ. گه‌يشتنى كيم جونگ ئون پێشتر ئاماژه‌يه بۆ رێزگرتن له سه‌رۆكى ئه‌مريكا به هۆى ته‌مه‌نه‌كه‌يه‌وه. دواتر هه‌ردوو سه‌رۆك ده‌ركه‌وتن و تره‌مپ ده‌ستپێشخه‌رى كرد و ده‌ستى بۆ كيم راكێشا.
سێيه‌م: ته‌وقه‌كردنيان:
ته‌وقه‌ى هه‌ردوو سه‌رۆك ته‌نيا (12)چركه‌ى خاياند. تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكه‌كانى ديكه قۆڵى كيمى به‌ره‌و خۆى رانه‌كێشا و زۆر به هێواشى و ئاگابوونه‌وه ده‌ستى كيمى راده‌وه‌شاند.
له كاتى ته‌وقه‌دا هه‌ردووك هه‌وڵياندا قسه له‌گه‌ڵ يه‌ك بكه‌ن و تره‌مپ سڵاوى له كيم كرد و ئه‌ويش ده‌رى بڕى كه خۆشحاڵه به ديدارى تره‌مپ.
پێشتر تره‌مپ له‌گه‌ڵ شينزۆ ئابێى سه‌رۆك وه‌زيرانى ژاپۆن (26) چركه ده‌ستى راوه‌شاندبوو، به‌ڵام بۆ كيم به‌و جۆره نه‌بوو.
چواره‌م: زمانى ديداره‌كه:
تره‌مپ ستايشى كيمى كرد و گوتى: ديدارى كيم شه‌ره‌فه بۆ من و گومانم نييه هه‌ردوولا ده‌توانين په‌يوه‌ندييه‌كى جوان بنيات بنێين، له به‌رامبه‌ريشدا كيم گوتى: لايه‌نگرى و هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتى كۆن ره‌نگه سه‌ريانكێشابێت بۆ درووستبوونى ساردى و سڕى له په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا و كۆرياى باكوور.
پێنجه‌م: ماوه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه:
كيم و تره‌مپ له ژوورى كۆبوونه‌وه خۆيان و وه‌رگێڕه‌كانيان بۆ ماوه‌ى 40 خوله‌ك مانه‌وه.
دواتر تره‌مپ رايگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كى زۆر باشى له‌گه‌ڵ كيم دامه‌زراندووه.
سه‌رچاوه: عربى بوست
ئ.ر