خۆپیشاندانه‌كانی "ئێله‌گ زه‌رده‌كان" ده‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌قامه‌كانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسای گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ گوازرایه‌وه بۆ به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا و له‌و دوو وڵاته‌ش چالاكی هاوشێوه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌وروپییه‌كان، "پۆلیسی به‌لجیكا گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاوپڕژێنه‌ریان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران له‌نزیك نووسینگه و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌كارهێنا".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس رێگه‌یان به خۆپیشانده‌ران نه‌دا بگه‌نه نووسینگه‌ی چارلز میشێل، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا له برۆكسلی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، خۆپیشانده‌ران تابلۆكانی سه‌ر شه‌قام و هێماكانی هاتوچۆیان له نزیك دیواری ئه‌منی له‌ناوبرد و، له درووشمه‌كانیاندا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانیان كرد".
میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، "ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر به به‌رد و یارییه ئاگرینه‌كان رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پۆلیس بوونه‌وه"، دووپاتیشیانكرده‌وه، "پۆلیس نزیكه‌ی 400 خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركردووه".
له‌كاتێكدا ئێلسی فان دی كیێر، وته‌بێژی پۆلیسی برۆكسل ئامارێكی دیكه‌ی له‌باره‌ی ده‌ستگیركراوان راگه‌یاند و گوتی: "دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، تائێستا 70 كه‌س ده‌ستگیركراوه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی به‌لجیكا "بیلگا"ـش، "ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری "ئێله‌گه زه‌رد" رێگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری ریكیمی نزیك سنووری فه‌ره‌نسایان داخستووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له هۆڵه‌نداش ده‌یان كه‌س خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌یان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان له لاهای سازكرد و، له ئه‌مستردامیش به‌لایه‌نی كه‌م دوو خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
له مانگی رابردووه‌وه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌ستیان پێكرد و دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ توندوتیژی و ئاڵۆزی گۆڕا، له‌كاتێكیشدا هیچ رێكخه‌رێك سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كان ناكات، ئه‌سته‌مه ده‌سه‌ڵاتداران بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیان بكه‌ن و تائێستاش زیاتر له 700 كه‌س ده‌ستگیركراون.
H.B