كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له توركیا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی وڵاته‌كه‌ی له دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی توركیا، كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی هاته ده‌نگ.
له‌مباره‌یه‌وه كرێس ڤان هۆلین، كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی ده‌می هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نقه‌ره كرد و گوتی: "ده‌بێت توركیا باجی ئه‌و هێرشه‌ی بداته‌وه، كه بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستی پێكردووه".
كه‌مێك به‌ر له ئێستا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیای له دژی هێزه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان به به‌شداری گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای راگه‌یاند، له یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا، به فڕۆكه‌ی "ئێف-16" و تۆپخانه‌كان چه‌ند پێگه‌یه‌كی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی بۆردومانكرد.
شه‌وی رابردووش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكردبووه‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت كه بۆی دیاریكراوه، ئه‌وا ئابووری توركیا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین داڕووخان ده‌كاته‌وه.
H.B