ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كه‌ركووك روویدا
K24 – كه‌ركووك:
له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی شاری كه‌ركووك بۆمبێكی چێندراو له نزیك ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسدا ته‌قییه‌وه و په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، له ئاكامدا پۆلیسێك شه‌هید بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك مزگه‌وتی "عه‌بدوڵڵا" روویداوه و ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس كراوه‌ته ئامانج.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یجی به‌وره‌كانی كه‌ركووك، كه بایه‌خ به هه‌واڵ و رووداوه‌كانی كه‌ركووك ده‌دات بڵاویكرده‌وه، بۆمبێك له ژێر تانكی گازی مۆلیده‌یه‌كی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و له نزیك ئه‌و شوێنه بووه، كه مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك ده‌وه‌ستن.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، پۆلیسێك شه‌هید بووه.
له ژماره‌یه‌ك په‌یجی تایبه‌ت به هه‌واڵه‌كانی شاری كه‌ركووك ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، پۆلیسێكی كورد به ناوی (كاروان عوسمان یاسین) بریندار بووه و زیانی ماڵی زۆریش به‌ر شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتووه.
دوای گه‌یشتنی تیمی میدیای كوردستان24 بۆ شوێنی رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان به پاساوی جیاجیا رێگریان له رووماڵی كوردستان24 كرد.