پڕۆژەیەك لەبارەی سیستمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئامادە دەکرێت
K24- ههولێر:
له شاری ههولێر کۆنفڕانسێك بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەك بۆ گفتوگۆكردنی کێشە و گرفتەکانی بهردهم سیتەمی دادوەریی لە ھەرێمی کوردستان بەرێوەچوو، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ئهو كێشانە چارەسەر بكرێن و دادگا و سیستهمی دادوهری له ههرێمی كوردستان سهربهخۆ و سهروهر بێت.
لهمبارهیهوه ئەحمد میرانی، سەرۆکی ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ پرسە یاساییەکان و هاوكات سەرپەرشتیاری کۆنفڕانسەکە دەڵێت: "کێشە و گرفتەکانمان دیاری کردووە، کە خۆی لە خراپی یاساکان و دەستی حزب لە ناو دادگاکان و نەبوونی دەستوردا دەبینێتەوە".
لای خۆشیهوه خامۆش عومەر، ئەندامی پێشووی لێژنەی نووسینەوەی دەستور جهخت دهكاتهوه: "گرفتە سەرەکییەکە نەبوونی دەستوورە"، داواش دەکات، "یاساکانی ئەنجوومەنی دادوەری ھەمواربکرینەوە".
لەبەرامبەردا شوان گەردی، پسپۆڕی مافپەروەر پێی وایە، "ھەرێمی کوردستان خاوەنی سیستەمی دادوەری نییە و، پێویستە ئەو دام و دەزگایانەی پەیوەندیان بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ھەیە، سەربەخۆ بکرێن".
لەژێر ناونیشانی پڕۆژەی واقعی ئێستای سیستەمی دادوەری و کێشە و گرفتەکانی ڕێخراوی لێکۆڵەر، بە ھاوکاری "ئێن ئی دی"ـی ئەمهریکی دەیانەوێت ڕشنوسێك تایبەت بە سەربەخۆکردنی سیستەمی دادوەری لە ھەرێمی کوردستان ئاماده بكهن، بۆ ئامادهكردنی ئهو پڕۆژهیهش ٥ مانگیان دیاریكردووه و لەچەند کۆنفڕانسێکی جیادا و لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە ھەوڵی بە یاسایی کردنی دەدەن.
H.B