"كۆنگره‌كه شكستی هێناو ئاینده‌ی عه‌بادی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا باسی شكستی كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوه‌یت ده‌كات و نوسیوویه‌تی "له رۆژی دووه‌میدا كۆمه‌كبه‌خشه‌كان نه‌یانتوانیوه زیاتر له 4 ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆبكه‌نه‌وه‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایش هیچ هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش نه‌كردووه".
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له كۆنگره‌كه‌دا كه ده‌یان وڵاتی به‌خشه‌ر و سه‌دان كۆمپانیا و رێكخراوی كۆمه‌كبه‌خشی تێدایه، ئه‌گه‌ری شكستیهێنانی هه‌یه و نه‌یانتوانیوه كۆمه‌كێكی ئه‌وتۆ كۆبكه‌نه‌وه، جگه له پێشكه‌شكردن 4 ملیار دۆلار، هیچ به‌ڵێنێكی دیكه‌یان نه‌داوه، به‌ڵام ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو كه هیچ پاره‌یه‌ك نابه‌خشێته عیراق، په‌یامی ئه‌مریكا روونه و بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقی بۆ وڵاتانی دیكه جێهێشتووه ".
ئه‌وه له كاتێكدایه عێراق داوای له هاوپه‌یمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كردووه كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات، بڕی 88 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته وێرانبووه‌كه‌ی ده‌ستی جه‌نگی داعش پێببه‌خشن كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كان وێرانبوون و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره بوون، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كان هیچ وه‌ڵامێكی پێویستی عێراقیان نه‌داوه‌ته‌وه".
نیویۆرك تایمز نوسیوویه‌تی "كۆنگره‌كه گورزێكی پیشه‌یی بووه بۆ حكومه‌تی عێراق، چونكه ناتوانێت تێچووی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی جه‌نگ بگرێته ئه‌ستۆی و له هه‌ندێك روویشه‌وه به‌هۆی داگیركردنی عێراق بووه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه".
رۆژنامه‌كه باسی ئاینده‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات و نوسیوویه‌تی "شكست هه‌ڕه‌شه له ئاینده‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئه‌و كۆششه ده‌كات كه ساڵانێكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه بۆ سه‌قامگیری وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی داویانه".
كۆنگره‌ی دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق رۆژی 12/2/2018 له كوه‌یت ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه‌و ده‌یان ده‌وڵه‌تی كۆمه‌كبه‌خش و سه‌دان رێكخراوی ناحكومی و كۆمپانیای وه‌به‌رهێنی جیهانی به‌شداریان تێدا كردووه‌و ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت".