وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: قسه‌كانی جبووری هیچ به‌هایه‌كیان نییه و پێشمه‌رگه ناكشێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە داواکاریی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك بۆ کشاندنەوەی هێزی پێشمەرگە لە سه‌رانسه‌ری سنووری ئیداری کەرکووك رەت دەکاتەوە.
له‌م باره‌یه‌وه فەریق جەمال ئیمینکی، سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە بە کوردستان ٢٤ی گوت، داواکارییەکەی راکان جبووری هیچ نرخێکی نییە و بە هیچ شێوەیەکیش پێشمەرگە لەو سنوورەی ئێستا ناچێتە دواوە.
له‌كاتێكدا داواکاریی پاشەکشەپێکردنی پێشمەرگە لەلایەن پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکەوە دراوەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق, میران محەمەد, گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواکارییەکەى جبوورى به‌وه دەبەستێتەوە، کە ئێستا لە هەموو کاتێك زياتر، پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بؤ ناوچه كوردستانییه‌كان نزیك بووەتەوە .
گوتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی جه‌خت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "راکان جبووری خۆی باش ده‌زانێت، كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر له‌وه نزیك بوونه‌ته‌وه، پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان، بۆیە داوایەكی وەها دەکات".
پێشتر چەند کۆبوونەوەیەك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئەنجام دراون و چەند لیژنەیەکی هاوبەشیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێک هێنراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی کوردستان٢٤، هەولێر و بەغدا بریاریان وایە، بەم نزیکانە کۆبوونەوەی نوێ ئەنجام بدەن.
H.B